راچڵەكین-
گۆران عومەر ناسراو بە " گۆرانی ئینزیبات" لەسەر بەشداریكردنی لەشەوە ئاهەنگێكی تایبەت بەسەری ساڵ دەڵێت:"دەنگدەرانم ترسی ئەوەیان هەبوو ببمە پەرلەمانتار لە هونەرەكەم داببڕێم بەڵام بەڵێنم پێدان دانەبڕێم".
لەبارەی سازكردنی شەوە ئاهەنگێك بۆ سەری ساڵ گۆران عومەر كە لەهەمان كاتدا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:" بەبێ بەرامبەر و سودی ماددی بەشداری شەوە ئاهەنگەكە دەكەم. دەشڵێت، پەرلەمانتار ھەیە بازرگانی دەكات و كارگەی ھەیە، پەرلەمانتار ھەیە لە كاتی پەرلەمانتاری خوێندنی تەواو كردووە ئەوانە نایاسایین نەك هونەرەكەی من".
دەشڵێت: ''لە ماوەی سێ ساڵی پەرلەمانتاریدا هیچ جۆرە 'غیاب' بونێكم نەبووە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا و جگە لە پەرلەمانتاری بە هیچ كارێكی تر سەرقاڵ نیم، بەڵام لە هونەر دانەبڕاوم.''