كۆچبەرێكی ژن لەسەرما رەقبوەوە

جیهان

02/01/2022     ژمارەی بینراو 1363

راچڵەكین-

ژنێكی كۆچبەری بەرەگەز ئەفغانی بەهۆی سەرما لەسەر سنووری شاری وانی باكووری كوردستان رەقبوەوە.

فیدراسیۆنی پەنابەران بڵاویكردووەتەوە: "لە سنووری نێوان ئێران و توركیا، لە ناوچە سنوورییەكانی شاری وان-ی باكووری كوردستان ژنێكی كۆچبەری ئەفغانی گیانی لەدەستداوە".

وەك فدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی پێكردووە، رۆژی 1/1/2022، ژنێكی ئەفغانی لەگەڵ دوو منداڵەكەی، كە بەهۆی دەسەڵاتی تاڵیبان وڵاتەكەیان جێهێشتووە، لە ئێرانەوە بەرەو وڵاتی توركیا رۆیشتوون، لە ناوچە سنوورییەكانی شاری وان، دایكەكە لە سەرمان رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

"بە وتەی گوندنشینانی نزیك لە شوێنی رووداوەكە، ژنەكە پێش گیان لەدەستدانی جل و بەرگی زیاتری لەبەر منداڵەكانی كردووە و گۆرەوییەكانیشی كردووەتە دەستی منداڵەكان، بۆ ئەوەی لە سەرما بیان پارێزێت و گیان لەدەستنەدەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن