سەرباری ئەوەی هەرسێ ژەمەكەی ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرتووە.. دواجاربە ئۆمیكرۆن گیانی لەدەستدا

جیهان

07/01/2022     ژمارەی بینراو 939

راچڵەكین-

دەسەڵاتدارانی بەڕازیل بڵاویانكردووەتەوە، هاوڵاتییەكی ئەو وڵاتە سەرباری ئەوەی لەماوەی رابردوودا هەرسێ ژەمی پێكوتەی كۆرۆنای وەرگرتووە، بەڵام دوای تووشبوونی بە ئۆمیكرۆن گیانی لەدەستداوە.

میدیاكانی بەرازیل بڵاویانكردووەتەوە، ئەو كەسە تەمەنی 68 ساڵ بووەو دوای دەركەوتنیهەندێك نیشانەی وەك هەناسەتوندی و كۆكە، رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دوای پشكنین دەركەوتووە تووشی كۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بووە، دوای چەند كاتژمێرێكیش گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو كەسە چەند نەخۆشییەكی درێژخایەتی لەگەڵدا بووە كە ئەوەش پێدەچێت هاوكاربووبێت لە تێكچوونی دۆخی تەندروستی دوای تووشبوونی بە ئۆمیكرۆن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن