راچڵەكین-
ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەكی ١٩ نهۆمی لە شاری برۆنكس سەربە نیویۆرك گیانیان لەدەستدا، بۆ ١٧ كەس بەرزبوویەوە.
ئێریك ئادەمز، سەرۆكی شارەوانی برۆنكس،لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد لە ئەنجامی ئەو ئاگرەكە دوێنێ بەهۆی گەرمكەرەوەی كارەباییەوە كەوتەوە، ١٧ كەس گیانیان لەدەستدا كە هەشتیان منداڵن.
ئێریك ئادەمز باسی لەوەشكرد زۆرینەی ئەو كەسانەی لە باڵەخانەكەدا دەژین، ئەو كۆچبەرە موسڵمانانەن كە لە گامبیاوە هاتوون و رایگەیاند: "بەپێی رێكارە گونجاوەكان بە باوەڕەكەیان تەرمەكان بەڕێ دەكرێن".
جەختی لەوەش كردەوە ئەوانەی كە رزگاریان بووە، بێ ئەوەی تەمشای ئەوە بكرێت كە كۆچبەرن، هاوكاریی دەكرێن.
لای خۆیەوە ئەفسەر لە فەرمانگەی ئاگركوژێنەوەی نیویۆرك، دانیەڵ نیگرۆ، باسی لەوە كرد دۆخی تەندروستیی ١٥ لەبریندارەكان مەترسیدارە و تیشكی خستەسەر ئەوەش كە بە داخەوە رەنگە ئەو ژمارەیە زیاد بكات.