بەمەرسومێكی كۆماری سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی چوارەم خانەنشینكران

عێراق

11/01/2022     ژمارەی بینراو 438

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری عیراق مەرسومی بۆ خانەنشینكردنی ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەركردو داوای لە وەزارەتی دارایی كردوە فەرمانەكە جێبەجێ بكات و لە رۆژی دەرچونییەوە كاری پێبكرێت.

بەمەرسومێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق سەرجەمی ئەندامانی خولی پێشوو كە (329) ئەندامە خانەنشین دەكرێن بەڵام بەشێكیان بۆ ئەم خولە دەرچوونەتەوەو خانەنشین نابن. ئەوانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ كەمتر نییەو خزمەتی 15 ساڵیان هەبێت خانەنشین دەبن. ئەگەر پەرلەمانتارێك 45 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتی هەبوو مانگانە ( ملیۆنێك و 875 هەزار) دینار وەردەگرێت. ئەوانی تر دەبێت بچنەوە سەر كاری پێشوی خۆیان.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن