گەنجێك دایك، باوك و برایەكی كوشت

عێراق

11/01/2022     ژمارەی بینراو 1718

راچڵەكین-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێك لەپارێزگای نەجەف لە باشوری عیراق سێ‌ ئەندامی خێزانەكەی خۆی ( دایك، باوك و برا)یەكی بە فیشەك كوشت و خوشكێكی تریشی برینداركرد.

رووداوەكە لەناوەڕاستی نەجەف روویداوەو بەووتەی هێزە ئەمنییەكان، گەنجەكە خوێندكاری ئامادەیی بووە، بەڵام ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووەو دوای رووداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوەو ئەو دەمانچەیەی تاوانەكەی پێ ئەنجامداوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەر لەو رووداوەدا خوشكێكی تۆمەتبارەكە فیشەك بەر سكی كەوتووە بەڵام توانیوویەتی هەڵبێت و لەڕێی ئەوەوە تاوانەكە ئاشكرا بووەو هێزە ئەمنییەكان ئاگادار كراونەتەوە.

سەرباری دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، بەڵام تائێستا هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكە ئاشكرا نەكراوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن