حكومەتی عیراق هۆشدارییەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

عێراق

11/01/2022     ژمارەی بینراو 763

راچڵەكین –

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق، حكومەتی ئەو وڵاتە بەنیازە رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكات، وتەبێژی حكومەتیش هۆشداری بە هاووڵاتیان و رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكەین ئامارەكانی توشبوون روو لە هەڵكشانی زیاتر بكات.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاماری توشبوون بە پەتای كۆرۆنا زیاتر ببێت و ژمارەیەكی زیاتری تووشبووانیش لە نەخۆشخانەكاندا بخەوێندرێن.

وتیشی:" بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئەو پەتایە، بریكاری وەزارەتی تەندروستی عیراق، داوای لە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتیی كردووە، بڕیار بدەن بە توندكردنی رێكارەكانی پێدانی ڤاكسین و خۆپارێزی".

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، هەزارو 610 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش زیاترە لەو ژمارەیەی كە رۆژی پێشتر تۆماركرابوو، بەمەش كۆی توشبووانی ئەو پەتایە لە عیراق بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار كەس بەرزبووەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن