موقتەدا سەدر پەیامێكی هەڕەشەئامێز ئاراستەی ركابەرەكانی دەکات

عێراق

11/01/2022     ژمارەی بینراو 543

راچڵەكین –

رابەری رەوتی سەدر هۆشداری بە لایەنە ركابەرەكانی دەدات لەهەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئاشتیی ناوخۆیی و هەڕەشەكردن لە هاوبەشەكانی، دەشڵێت: حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین و دەرفەتی سەرپێچیش نامێنێت.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ 11-1-2022 لەرێگەی تویتەرەوە بڵاویكردەوە، نوسیویەتی:" هەنگاوەكانمان بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەردەوامەو دەرگاشمان بەڕووی هەندێ لەوانە كراوەیە كە بۆچوونمان بەرامبەریان باشە.

سەدر راشیگەیاندووە، رێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین هەڕەشە لە هاوبەشەكانمان بكات، یاخود هەڕەشە لە ئاشتیی ناوخۆیی بكات، حكومەتی داهاتوو حكومەتی یاسا دەبێت، كە دەرفەتی سەرپێچیكردن بۆ هیچ كەسێك نابێت.

رابەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە كە جارێكی تر ناگەڕێنەوە بۆ توندوتیژی و شەڕی تایفی، یاساش دەبێتە دادوەر.

پەیامەكەی سەدر، لەدوای ئەو هۆشدارییانە دێت كە چەند سەركردەیەكی هەماهەنگی نیشتمانی دابوویان لەبارەی ئەگەری تێكچوونی دۆخی ناوخۆیی عیراق بەهۆی هەنگاوە تاكڕەوییەكانی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی داهاتووی عیراق بەبێ بەشداری پێكردنی لایەنەكان ناو چوارچێوەی هەماهەنگی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن