دانەغازو نەوتی هیلال: ئاستی بەرهەمێنانی غاز لەهەرێمی كوردستان بەڕێژەی 50% زیادیكردووە

ئابوری

12/01/2022     ژمارەی بینراو 631

راچڵەكین-

كۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال لەبارەی بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكەن، لەسێ ساڵی رابردودا ئاستی بەرهەمێنانی غاز لەكوردستان بەڕێژەی 50% زیادیكردووە.

كۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال كە لەكێڵگەكانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم كاردەكەن لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە:" دوای ئەوەی چەندین چاكسازی لە كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم و بەتایبەت كێڵگەی غازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە رۆژانە 305 ملیۆن پێ سێجاوە لەساڵی 2018دا، لەئێستادا 50% زیادیكراوە و  ئاستی بەرهەمێنانی غاز گەیشتوەتە رۆژانە 452 ملیۆن پێ سێجا."

ئەوەشیان روونكردووەتەوە:" هەردوو كۆمپانیا لە كێڵگەی غازی خۆرمۆر و چەمچەماڵدا كاردەكەن بۆ دابینكردنی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێمی كوردستان، هەروەها لەو ماوەیەدا نزیكەی 16000 بەرمیل كۆندێ سەیت و 1000 تۆن غازی شل لە ڕۆژێكدا بەرهەمهێنراوە، پرۆسەی سەركەوتوی ئەم چاكسازیانە بە پرۆژەی فراوانكاری KM250 پاڵپشتی دەكرێت لە كێڵگەكە كەلە ئێستادا لە جێبەجێكردندایە، بەتەواوبونیشی لەنیسانی 2023 بەرهەمهێنان بە ڕێژەی 55% بە رز دەبێتەوە و دەگاتە رۆژانە 700 ملیۆن پێ سێجا."

دانەغاز و نەوتی هیلال لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیاندا ئاماژەیان بەوەكردووە:" كارە سەرەكیەكانی پرۆژەی فراوانكردنی KM250 بە گوژمەی 630 ملیۆن دۆلار لە نیسانی 2021 دەستیپێكرد و دوای ئە وەی یەكساڵ بەهۆی پەتای كۆرۆنا دواكەوت. پرۆژەكە لە ئێستادا دەستی پێكردۆتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە ئاستی چاوەڕوانكراو لەنیسانی 2023. وەك بەشێك لە كارەكانی فراوانكردن، كۆمپانیاكە لە خۆ ئامادەكردندایە بۆ هەڵكۆڵینی 5 بیری پەرەپێدان كە ئامادە كراون بۆ بەرهەمهێنان لە ئازاری 2022."

"پرۆژەی فراوانكردنی بە رهەمهێنانی غازی KM250 بە گوژمە ی 250$ ملیۆن ملیۆن پاڵپشتی دە كرێت بەپێی ڕێككەوتنێكی پاڵپشتی دارایی بۆ ماوەی 7 ساڵ لەگەڵ دەزگای دارایی ئە مەریكی بۆ پە رەپێدانی نێودەوڵەتی كە لە ئەیلولی 2021 ڕاگەیەنرا. دوای تە واوكردنی پرۆژە ی KM250 كۆ مپانیا هاوبەشە كان پالنێكی تریان داڕشتوە بۆ زیادكردنی  بەرهەمهێنانی KM500 كە دەبێتە هۆی گەیاندنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە بۆ یەك ملیار پێ سێجا بۆدابینكردنی خواستی ڕولەزیادبوی سوتاندنی غازی سروشتی كە وزەیەكی پاكترە بۆ بە رهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان و تە واوی عیراق.".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن