مەسعود بارزانی چی بە ئومێد خۆشناو وتووە

کوردستان

13/01/2022     ژمارەی بینراو 1882

راچڵەكین-

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، بەدواداچوونی بۆ دۆخی هاوڵاتییانی شارەكەو ئەو شوێنانە كرد كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانێكی زۆرەوە تووشی گردبوونەوەی ئاوی باران هاتن.

ئومێد خۆشناو، بڵاویكردووەتەوە، مەسعود بارزانی لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختی لەوە كردەوە لە زووترین كاتدا لایەنە پەیوەندار و دەزگاحكوومییەكان هەرچی پێویستە بكرێت بۆ پاراستن و بەهاناوەچوونی هاوڵاتییان و هاوكاریكردنیان.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئومێد خۆشناو بە بارزانی راگەیاندووە:" تەواوی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سەلامەتی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتییان و لەدواداچوونی بەردەوامن بۆ پێشهاتەكان و هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. "

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە:" مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەیانی زووەوە بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵ بووە بۆ ئەنجامدانی هەرچی پێویست بێت لە هاوكاری و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونی هاوڵاتییان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن