ئێران مانۆڕی سەربازیی ئەنجام دەدات

جیهان

13/01/2022     ژمارەی بینراو 224

راچڵەكین –

سوپای پاسدارانی ئێران، لەرێگەی ئەنجامدانی مانۆڕێكی سەربازیی، توانا سەربازییەكانی نمایش دەكات، فەرماندەیەكی سەربازیی ئەو وڵاتەش رایگوەیاند، لە مانۆڕەكەدا مووشەك و تۆپهاوێژ و درۆن و هەلیكۆپتەر و زرێپۆش بەكارهێنراوە.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، مانۆڕە سەربازییەكە لەسنووری پارێزگای سێستان و بەلۆچستان لەباشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بەناوی "محەمەد رەسولوڵڵا" ئەنجامداراوەو فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران، بەشداریی تێدا كردووە.

محەمەد پاككور، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی سوپای پاسداران، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لە مانۆڕەكەدا توانا سەربازییەكان نمایشكراون و چەندین جۆر چەكی پێشكەوتوو، وەك مووشەك، تۆپهاوێژ، درۆن، هەلیكۆپتەر و زرێپۆش بەكار هێندراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن