راچڵەکین-
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی هەورەبروسکە و رەشەبای بەهێز هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبای ١٣٢ کەی ڤی ئەزمڕ - دەربەندیخان زیانی پێدەگات و دەکەوێت.
ئەندازیار سامان سابیر ئیسماعیل لێپرسرای هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەند: لە کاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێڵی گواستنەوەی ١٣٢ کەیڤی ئەزمڕ -دەربەندیخان بەهۆی شۆرت کەوتوە و تیمەکانیشیان بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی.
وتیشی:" بەهۆی کەوتنی هێڵەکە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریکە و کازیوە بێ کارەبا بوون، بۆیە تا دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ کارەبا دەبن".
ئەو شوێنانەی لەو دوو وێستگەیەوە کارەبا وەردەگرن لە سنوری عەربە ت بریتین لە
گوندی بێستان سور
کۆمەڵگەی باریکە
گوندی باریکە
بەشێک لە گەرەکی شەھیدان(مجمعی عەربەت)
ھەرسێ کەمپی ئاوارەکان
گوندەکانی خرابە و زێرینجۆ و کاژاو و چەناخچیان و پوشێن
لەسەر وێستگەی باریکەن