عیراق.. ئامارەكانی كۆرۆنا روو لە هەڵكشان دەكات

عێراق

14/01/2022     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین –

ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق بەردەوامە لە هەڵكشان و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا زیاتر لە سێ هەزارو 260 حاڵەتی دیكەی تووشبوون لەو وڵاتە تۆماركرا.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو 266 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا 397 تووشبوو چاكبوونەتەوەو هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە دەریخستووە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 108 هەزارو 206 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 69 هەزارو 124 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.1%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 24 هەزارو 237 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن