ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیركران

عێراق

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 210

راچڵەكین –

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، لەچەند هەڵمەتێكدا لە پارێزگای ئەنبار، ژمارەیەك تیرۆریستی دەستگیركرد، كە پێشتر چەكداری داعش بوون و لەچەند كردەوەی تیرۆریستیش تێوەگلاون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، كە راستەوخۆ سەر بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقە، هێزەكانیان لەچەند هەڵمەتێكدا لەسنووری پارێزگای ئەنبار، 11 تیرۆریستیان دەستگیركرد، كە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعش، بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە بەشدارییان لەچەند كردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە ئەمنییەكانی عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی كردووە.

لەماوەی رابردوودا، دەیان تیرۆریستی داعش لەسنووری پارێزگای پارێزگاكانی، كەركوك، ئەنبار، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەستگیركراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن