كەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 834

راچڵەكین –

كەشناسی هەرێم، پێشبینی دەكات لەنیوەشەودا بەفربارین لەچەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێبكات و لەناوچەكانی دیكەش بارانبارین بەردەوام بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا پێشبینی كردووە، ئەمشەو باران بارین بە شێوەی پچڕ پچڕ لە ناوەڕاست هەرێم بەردەوام بێت، كە هەندێ جار بارانی مام ناوەندو هەرە تریشقەشی لەگەڵدا بێت، لە نیوەشەویشدا بارانبارین لەناوچەی گەرمیان دەستپێدەكات و لەناوچەی راپەڕینیش تەرزە دەبارێت.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە لە سەرجەم ناوچە شاخاوییە سنورییەكانی هەرێم بەفر ببارێت، بە رێژەیەكی كەمتریش بەفر لە قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی سیدەكان و حاجی ئۆمەران دەببارێت.

هاوكات، بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردوو لە هەندێك ناوچەی هەرێم بەم شێوەیە بووە:

هەولێر 13.2 ملم

سلێمانی 2.7 ملم

كەركوك 0.3 ملم

دهۆك 5.6 ملم

هەڵەبجە 5.4 ملم

پیرمام 18.4 ملم

چەمچەماڵ 4.6 ملم

زاخۆ 1.9 ملم

بارزان 13.0ملم

بازیان 9.0 ملم

دەربەندیخان 1.4 ملم

دوكان 9.2 ملم

حاجی ئۆمەران 4.6 ملم

هەڵشۆ 22.0 ملم

مەیدان 0.2 ملم

سۆران 13.0 ملم

پێنجوێن 29.2 

ماوەت 22.4 ملم

قەڵادزێ 34.0 ملم

سمێلان 4.6 ملم

مێرگەسۆر 8.4 ملم

چۆمان 3.6 ملم

شەمامك 4.4 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن