ئاگادارییەكی بەپەلە لە پەروەردەی هەولێرەوە

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 581

راچڵەكین –

پەروەردەی هەولێر، گۆڕانكاری لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی سبەینێ دەكات و راشیدەگەیەنێت، لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەكان بەهۆی كەش و هەواوە، پێویست ناكات خوێندكاران بچنە خوێندنگەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، چەند خاڵێكی لەخۆگرتووە، كە ئەمانەی خوارەوەن:

١- لە ڕۆژی شەممە رێكەوتی (١٥ی ١ ی ٢٠٢٢) وە تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی كۆتایی وەرزی یەكەمی گشت قۆناغەكانی خوێندن بە ( پەروەردەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) یشەوە، لە كاتژمێر (٩:٣٠) خولەكی بەیانیان ئەنجامدەدرێت لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بەچەند قۆناغێك تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندنەكان ئەنجامدەدەن پابەند دەبن بەوەی بەگوێرەی كە ماوەی ئەو كاتژمێرەی كە لە (٨:٣٠ )گۆڕدراوە بۆ (٩:٣٠) ئەوانیش كاتژمێرێك لەكاتی تاقیكردنەوەكانیان دەگۆڕدرێت لە هەمان رۆژ و رێكەوتی ئاماژەپێكراو.

٢- لەحاڵەتی روودانی لافاو یان گرفتی هاتووچۆی رێگاوبانەكان بەهۆی كەش و هەواوە،  داوا لە بەخێوكارانی قوتابیان دەكەین كە پێویست ناكات منداڵەكانتان بنێرنەوە بۆ قوتابخانە بە دڵنیایی لەكاتی گونجاو قەرەبوو دەكرێنەوە و هیچ جۆرە دڵەراوكێ و نیگەرانییەكتان لەوبارەیەوە نەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر 
١٤ی ١ی ٢٠٢٢

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن