دانووستانەكانی ڤیەننا لەبارەی دۆسێی ئەتۆمی ئێران بەردەوامن

جیهان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 242

راچڵەكین-

دانووستانەكانی ڤیەننا لەبارەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە چڕی بەردەوامن و داواكاری ئێران بەوەی ئەمریكا دڵنیایی سیاسی بدات بەوەی جارێكی دیكە تاكلایەنە لە رێككەوتننامەكە نەكشێتەوە‌ و پێشخستنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەكی بەرچاو كە گەڕانەوەی ئێران بۆ سنووری رێككەوتننامەی ئەتۆمی زەحمەت كردووە، دانوستانەكانی سەخت كردووە.

گەڕی هەشتەمی دانوستانەكانی ڤیەننا كە بەهۆی سەری ساڵی تازەوە سێ رۆژ پشووی درایە لە ٣ی كانوونی دووەمەوە تاكوو ئێستا بەبێ ناوبڕ بەردەوامن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دیپلۆماتكارێكەوە بە دەست گەیشتوون لایەنەكان لە مامەڵەی سەخت و تاقەتپڕوكێندان لە دانوستانەكاندا.

بە تایبەت داواكاری ئێران لە ئەمریكا بەوەی دڵنیایی سیاسی بدات كە لە داهاتوودا هاوشێوەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە ٢٠١٨ تاكلایەنە لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی نەكشێتەوە، لە رووی تەكنیكییەوە ناتواندرێت دڵنیایییەكی لەو جۆرە بدرێت، لەلایەكی دیكەیشەوە ئەمریكا مەرجی ئەوەی خستووەتە سەر ئێران كە بۆ لابردنی سزاكان پێویستە ئێران چالاكییە ئەتۆمییەكانی بهێنێتەوە ئەو سنوورەی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمیدا دیاری كراوە، گەیشتنی شاندی هەردوو وڵاتی بۆ خاڵی هاوبەش سەخت كردووە.

جێكردنەوەی داواكاری هەردوولا لە یەكتر چۆن چۆنی لە دەقدا جێیان بكرێتەوە، گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ رێككەوتننامەكە و هەڵگرتنی سزاكان، هێنانەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران بۆ سنووری دیاریكراوی رێككەوتننامەكە، چۆنێتی هەنگاونانی هەردوو وڵات، چۆنێتیی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵاتدا بۆ هەڵهێنانی هەنگاوەكان، دانوستانەكانی سەخت كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن