روونکردنەوەیەک لە پەروەردەوە لەبارەی راگەیاندنی پشوو

کوردستان

15/01/2022     ژمارەی بینراو 1722

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر رەتیدەکاتەوە پشووی ڕاگەیاندبێت و دەڵیت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.   

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر دەڵێت، سەبارەت بەهەر دەنگۆیەکی نادروست کە بڵاودەکرێتەوە لە چەند پەیجێکی نافەرمی بەڕاگەیاندنی پشوو یا ڕوونکردەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە پشت بەهیچ لەو پەیج و ئەکاونتە نافەرمیانە و بێ بەرپرسانە مەبەستن.

 لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەوەی لێرە وەک پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بڵاودەکرێتەوە و ڕوونکردنەوە یا هەر ئاگادارییەکی تایبەت بە پەروەردە تەنها لەو پەیجە باوڕپێکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند شوێنیک بڵاوکراوەتەوە کە پەروەردەی هەولێر ١٥ رۆژ پشووی راگەیاندووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن