راچڵەکین-
ئەمڕۆ یەکشەممە، نەسروڵا سورچی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لەسەر رێگای ئاكرێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
نەسروڵا سورچی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەسەر رێگای ئاكرێ لە كاتی گەڕانەوەی بەرەو قەزای شێخان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەندروستی نەسروڵا سورچی و سەرجەم ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بوون باری تەندروستییان باشە.