كەركوك.. بازرگانێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر كوژرا

کوردستان

16/01/2022     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین –

لە شاری كەركوك، بازرگانێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی عیراقەوە كوژراو بازرگانێكی دیكەش دەستگیركرا.

ئەمڕۆ 16-1-2022، هێزێكی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، هەڵمەتێكی بۆ دەستگیركردنی چەند بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە كەركوك ئەنجامداو هەڵیانكوتایە سەر شوێنێك كە بازرگانێكی گەورەی ماددە هۆشبەرەكانی لێبوو بەمەبەستی دەستگیركردنی.

وەك میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركرنی ئەو بازرگانە، كە ناوەكەی بڵاونەكراوەتەوە، شەڕە تەقە لەگەڵ هێزەكەی ئاسایشی نیشتمانی روویداو لەئەنجامدا كوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەر لەو هەڵمەتەدا، بازرگانێكی دیكەی ماددەی هۆشبەر لە كەركوك دەستگیركرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن