راچڵەكین –
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوێترین ئاماری تایبەت بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، ژمارەی توشبووان بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوەو لە بەرامبەردا ژمارەی گیانلەدەستدان كەمبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 857 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە، كە زۆربەیان لە پارێزگای هەولێر بوون، هاوكات چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 898 توشبووش چاكبوونەتەوە.