راچڵەکین-
تهمهنى پێدانى مۆڵهتى شۆفێرى لهعێراق لە 18 ساڵییەوە کرا بە 17 ساڵ، وتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:" بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی هاتووچۆی هەرێم بە راجڵەکین-ی راگەیاند، ئەو پێشنیازە منیش بیستومە، بەڵام بێ یاسا و بێ رەزامەندی ئەنجوومەنی نوینەران قورسە جێبەجێ بکرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
دەشڵێت:" من پێم باش نییە ئەو بڕیارە، بەڵام ئەگەر شتێکی واهەبێت دەبێت هاتووچۆی گشتی و وەزارەتی ناوخۆش راو بریاری خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بدەن".
ئەوە لە کاتێکدایە ئەگەر کەسێک بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت دەبێت تەمەنی 18 ساڵ بێت.