راچڵەکین-
--- دابەزینی کێش و بەکتریای گەددە:
--- ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی که کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە بەردەوام ئەو پرسیارە ئەکەن کە ئایا هۆکاری لاوازییەکان ناگەڕێتەوە بۆ تووشبوونیان بە بە بەکتریای گەدده جۆری (H.Plylori ).
--- تووشبوون بەم بەکتریایە دەبێتە هۆی دابەزینی کێش و لاوازی بە چەند مێکانزێمیکی جیاوازەوە:
١ --- کەمی ئێشتها یا نەمانی ئیشتها.
٢ ---- بوونی ئازاری گەددە و ناوسک و دڵەکزیی بە تایبەت دوای خواردن.
٣ --- ڕشانەوە و دڵ تێک هەڵهاتن.
٤ ---- خراپتر بوونی نیشانەکانی تووشبوون دوای خواردنی چەور و سوورکراوە، ئەمەش وا لەو کەسە دەکات لەو جۆرە خواردنانە دوور بکەوێتەوە تا نیشانەکانی نەخۆشیەکەی زیاتر نەوروژێت.
٥ --- غازاتی زۆر و پێجی ناوسک و قڕقینەی بەردەوام دوای خواردن.
٦ --- لە کاتی ڕوودانی ماکە درێژخایەنەکانی بەکتریای گەددە، وەک قوڕحەی مەعیدە و سورێنچک، هەوکردنی سەختی ڕووپۆشی ناوەوەی گەددە و ڕێخوڵەی دوانزە گرێ و سورێنچک.
٧ --- گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەددە بۆ ناو سورێنجک.
٨ --- وروژانی ئازاری گەددە و ناوسک و نیشانەکانی تری بە کۆمەڵێک خۆراکی تر وەک خواردنی ترش و توند، مزرەمەنیەکان، پاقلەمەنیەکان . هتد.
--- بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەست نیشان کردن و چارەسەری بەکتریای ( H. Pylori ) لەئێستادا لە ڕێگای دەرمان و پارێزی خۆراک بەردەستە و ڕێژەی چاک بوونەوە لێی زۆر بەرز و سەرکەوتووە بە مەرجێک نەخۆشەکە پابەند بێت بە تەواو کردنی کۆرسی دەرمانەکانی و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە دووبارە تووشبوونەوە بە بەکتریاکە.
دکتۆر کامهران رەسوڵ ژاژڵهیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک