فرۆشتنی چه‌كی له ئه‌مه‌ریكا
ڕاچڵه‌كین-
فرۆشتنی چه‌ك له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا زیادی كردوه به‌تایبه‌ت ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه كه‌یسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا زیادی كردوه وه‌ك" نیویۆرك و كالیفۆرنیا و واشنتن" و ته‌نانه‌ت له و یلایه‌تانه‌ش كه‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تیایدا زۆر بڵاونه‌بۆته‌وه .
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی دوكانی فرۆشتنی چه‌كی هه‌یه باس له‌وه ده‌كات له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا چه‌ندین جۆر چه‌كی فرۆشتووه به شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان كه به‌درێژای ویلایه‌تی ئۆكۆلاهۆما هاتوچۆ ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت شۆفێر هه‌یه بای 2500دۆلار چه‌كی كڕیوه.
به وته‌ی دوكانداری فرۆشتنی چه‌ك ئه‌م هاوڵاتیانه بۆیه چه‌ك ده‌كڕن بۆ ئه‌وه‌ی له هێرشی جیهان پارێزراوبن ئه‌گه‌ر ڕوداوێك ڕوبدات و پێیان وایه دانیشتوانی جیهان هه‌مویان شێت بوون.
به‌شێك له سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌م كاره پێویست نییه و به‌ره‌به‌یانی 15 ی 3 دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر بابه‌تی فرۆشتنی چه‌ك تویتێكی كردوه و وه‌ك گاڵته پێهاتن به بابه‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه له‌باره‌ی پێویستی كڕینی چه‌ك پرسیاری زۆری ئاڕاسته ده‌كرێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م بابه‌ته پێویست نییه.
كۆمپانیای"AMMO.COM" تایبه‌ته به فرۆشتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه فرۆشی چه‌ك له 23ی 2 بۆ 4ی3 به‌رز بۆته‌وه به به‌راورد به 11 ڕۆژ پێش 23 ی2 به‌ڕێژه‌ی %68.