راچڵەکین-
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە ئۆکراینا جێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ھۆشدارییدراوە بە ھاووڵاتییانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی گەشتکردن بۆ ئۆکراینا و داوا دەکات کە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی بەپەلە و لە کاتی خۆیدا ئۆکراینا جێبھێڵن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ئەگەری ھێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەوا توانای پشتیوانیکردنی ھاووڵاتییانی ئەڵمانیا سنووردار دەبێت.
پێشتر ھێڵی ئاسمانی ئەڵمانی Lufthansa رایگەیاندبوو کە لە ٢١ی شوباتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ کیێڤ رادەگرێت.