"لەزمناكۆوە بۆ ئازاد 1960 - برادەران ئاگادار بكە 7ی مانگ زەماوەند بكەن"

ڕاپۆرت

07/03/2022     ژمارەی بینراو 719

سەربازگەی عەربەت- فۆتۆ/ فایەق حەمەساڵح

راچڵەكین-

لە 7ی ئازاری ساڵی 1991 راپەڕین لەدوای رانیە و بازیان گەیشتە شاری سلێمانی و بەدروشمی  (لەزمناكۆوە بۆ ئازاد 1960 - برادەران ئاگادار بكە 7ی مانگ زەماوەند بكەن) راپەڕینی سەرجەم چین وتوێژەكانی شاری سلێمانی دژی رژێمی بەعسی رووخاو ئەنجامدرا. 

ئێوارەی 6-3-1991 پاش گەیشتنی هەواڵی رزگاركردنی رانیەو بازیان، لەسلێمانی جوڵەو شڵەژان هەستی پێدەكرا.

یەكێك لە بەشداربووانی راپەرینەكەی سلێمانی كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" راپەرینی سلێمانی لەلایەن ئێمەو كۆمیتەكانی شوراو رەوتی كۆمۆنیست و شانەچەكدارەكان بە تەنسیق لەیەك كاتی دیاری كراودا لە فولكەی دەستارەكە، سەرشەقام، خەبات، ئازادی، مەجید بەگ، بەختیاری و زەرگەتە لەكاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی بە تەقەو بانگەواز دەستمان پێ كردو كاتژمێر7:00  شەڕی قورس دامەزرا و هەموو شار بووە ئاگری چەك بەرووی بەعسیەكان دا."

وتیشی:" لەكاتژمێر 7:00ی بەیانی سێ شەهید هەبوو لە گەرەكی سەرشەقام و فولكەی دەستارەكە،بە ناوەكانی( شوكران قادر، دڵشاد كەمال، سەعدە والی دواتر بەكر قەساب ) لەماوەی دوو رۆژیشدا 155 كەس شەهید بوون.
 
لیستی ناوی ئەو كەسانەی لە رۆژانی 7-8-3-1991ی راپەڕینی سلێمانی شەهیدبوون



فایەق حەمەساڵح بەوێنەكانی دیمەنەكانی راپەڕینی سلێمانی دەگیڕێتەوە و هەگبەكەی پڕە لەیادەوەری ئەو رۆژە.

بەشێك لە وێنەكانی فایەق حەمە ساڵح لە یەكەم رۆژی راپەڕین 7/3/1991

ژووری لەسێدارەدان- ئەمنە سورەکە

ساتی کۆنترۆڵکردنی منەزەمەی بەعس 

سجنی سەرەوە- شەقامی پیرەمێرد

منەزەمەی بەعس- شەقامی توی مەلیک

سەربازگەی عەربەت

سجنی سەرەوە- شەقامی پیرەمێرد

چارەسەرکردنی بریندارانی بەعس- مزگەوتی عەبدوڵا لوتفی

ناو بارەگای منەزەمەی بەعس 

شەهیدبوونی باوک و کوڕێک لەبەردەم منەزەمەی بەعس سەقامی سالم

بەردەرکی سەرا

فولکەی مامە ڕیشە- هاوڵاتییەکی بریندار

منەزەمەی بەعس- شەقامی سالم

 

راپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 لە شاری رانیەوە دەستیپێكرد و تا 21ی ئازاری 1991 لەپاش ئازادكردنی كەركوك كۆتاییهات، كە بەو شێوەیە دام و دەزگاكانی رژێمی بەعس لە باشوری كوردستان كرانە دەرەوە و سەرجەم هێز و سەربازەكانیان كوژران و راونران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن