پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ژووری هاوسه‌ره‌كه‌ی له خانه‌ی به‌ساڵاچوان یادی 67 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا ناتوانێت سه‌ردانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكات.
هه‌موو ساڵێك ئه‌م پیاوه یادی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌ناو خانه‌ی به‌ساڵاچواندا كردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌مساڵ له ترسی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆڤید 19 له‌ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كه ئه‌م یاده‌ی كردۆته‌وه.
وێنه‌یه‌كی ئه‌م پیاوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت لافیته‌یه‌كی به‌ده‌ستیه‌وه گرتوه و نوسیویه‌تی" 67 ساڵ من تۆم خۆش‌ویست و ئێستاش خۆشم ده‌وێیت .. یادی هاوسه‌رگیریمان پیرۆز بێت"