حاجیاوا لە ناحیەوە دەكرێتە قەزا

کوردستان

19/03/2022     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین-

لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر بە قەزابوونی ناحیەی حاجیاوا داو نووسراوی فەرمیی ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم كردووە.

ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هەموو پێداویستییەكانی بوون بە قەزای هەیە، پێشتریش وەزارەتی ناوخۆ داواكەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردبوو‌.

ناحیەی حاجیاوا یەكێكە لە گەورەترین ناحیەكانی دەڤەری راپەڕین و دەكەوێتە رۆژئاوای رانیە، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەكدا ھاوبەشە، لە بەشی باكووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەك لە قەزاكانی رواندز و شەقڵاوە كە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووك و قەزای دوكانە، لەبەشی ڕۆژھەڵاتی رانیە و بەشی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای قەزای كۆیەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن