راچڵەكین-
سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەھۆی بارانبارینەوە پەیوەندییان پێوە بكەن.
سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر رایگەیاندووە: "بەھۆی ھاتنی شەپۆلێكی بارانبارین پێشبینی ئاو كۆبوونەوە دەكەین، ھەر بۆیە بۆ ھەر گرفتێك پەیوەندی بكەن بەو ژمارەیانەی خوارەوە تاوەكو بەزووترین كات تیمەكانمان بگەنە لاتان و مەترسی ئاو كۆبوونەوەكە نەھێڵین".
دانیشتوانی ھەولێر لە كاتی كۆبوونەوەی ئاو دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:.
شارەوانی یەك ٠٧٥٠٤٦٩٠٠٩٣
شارەوانی دوو ٠٧٥٠٤٦٥٥٠٣٨
شارەوانی سێ ٠٧٥٠٤٦٨١٣٠٢
شارەوانی چوار ٠٧٥٠٤٤٦٦٨٣٨
شارەوانی پێنج ٠٧٥٠٤٩٤١٣٠٥
شارەوانی شەش ٠٧٥٠٤٧٧٢٧٩٦