تۆم هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی
ڕاچڵه‌كین-
گۆڤاری پیوپل له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد ئه‌كته‌ری ناوداری جیهانی و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار " تۆم هانكس" و خانمه ئه‌كته‌ر"ڕیتا ویڵسۆن" ی هاوسه‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌یان جێهێشت، دوای توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌تی " كوینزلاند" له ئوستورالیا تیایدا مابوونه‌وه.
ئه‌م گۆڤاره ئه‌مه‌ریكیه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه له‌ڕۆژی دوو شه‌ممه‌وه هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی له خانویه‌كی كرێ له ئوستورالیا ماونه‌ته‌وه و خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هانكس له‌ڕێی تویتێكه‌وه هه‌واڵی توشبوونی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كردبوو كه له‌كاتی تۆماركردنی فیلمێك له ئوستورالیا هه‌ستیان به ماندوێتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان كردوه.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره ئه‌كته‌ره ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا گه‌شتیان كردوه بۆ دوركه‌ی گۆلد كۆست له ئوستورالیا بۆ وێنه‌گرتنی فیلمی " ئه‌لفیس بریسلی"كه تیایدا ڕۆڵی كۆڵۆنێل تۆم باركرد ده‌بینێت و فیلمه‌كه له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای" ۆرنه‌ر برازه‌ر" ه
هانكس و هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌م دوو‌و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی بوون كه توشبوونی خۆیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كرد، له ئه‌مه‌ریكا له ئێستادا 3000 توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه و 70 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.