راچڵەکین-
پسپۆڕێکی زانستی خۆراک ئاماژە بەوەدەکات کە قه‌ڵه‌وی ورگ وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ داوه گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ و باس لە هەندێ رێنماییش دەکات بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی قەڵەوی ورگ.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی؛ دەڵێت، له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز په‌یڕوکردنی ڕێنمیایی و سیستمی خۆراکی دروست ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی قه‌ڵه‌وی ورگ ۰
--- کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی گرنگ:
۱ ـــ خواردنی ماستی بێ چه‌وری ، خواردنی ماستی بێ چه‌وری به به‌رده‌وامی ، لانی که‌م هه‌فته‌ی سێ جار ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له که‌م کردنه‌وه و نه‌هێشتنی چه‌وری ورگ ؛ یه‌ک له هه‌ر خۆراکه باشه‌کان له پارشێو ، ده‌توانرێت له به‌ربانگیش دا بخورێت ۰
۲ ـــ که‌مکردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاووسانی سک و زیاد کردنی غازات وه‌ک پاقله‌مه‌نیه‌کان و شیر و ئیشی هه‌ویر به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه‌۰
۳ ــ زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه به تایبه‌ت میوه و سه‌وزه‌ی خۆماڵی وه‌ک مزره سێ‌و ، هه‌ڵوژه‌ی سه‌وز ، ترۆزی ، شووتی۰
٤ ـــ زۆر خواردنی سێ‌و به‌بێ توێکڵ و مزره‌مه‌نیه‌کانی وه‌ک سیندی ، گره‌یب فروت ، لیمۆ ، پڕه‌ته‌قاڵ ، سه‌وزه گه‌ڵاتۆخه‌کان۰
٥ ـــ ـ نه‌خواردنی خواردنی شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، ڤاست ڤوود ، که‌باب ، دوگ ، سه‌روپێ۰
٦ ـــ وازهێنان له خواردنه‌وه گازیه‌کان : وه‌ک بيبسى، كۆلا ،فانتا ، سێفن، سپڕایت ، شه‌ربه‌تی گیراوه ، شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش۰
۷ ـــ خواردنه‌ی دوانزه په‌رداخ یا زیاتر له ئاو ڕۆژانه‌۰
۸ ـــ وازهێنان له بنێشت جوین ؛ چونکه ده‌بێته هۆی ئاوسانی سک۰
۹ ـــ وه‌رزش کردن ( وه‌رزشی ورگ ) ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر۰
۱۰ ـــ خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چای گوڵه به‌یبوون یان ئاوی گه‌ڵای جاتره پێش نووستن۰