نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا

ئابوری

19/03/2020     ژمارەی بینراو 920

راچڵەکین-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 25دۆلارو  83سەنت لەبازاڕەكانی‌ جیهاندا مامەڵەی پێوەكراوە.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 22دۆلارو 85 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەفتەی رابردوو، نەوت بەرێژەی زیاتر لە 15%ی نرخەكەی دابەزی، دوای شكستی رێكکەوتنی نێوان رێكخراوی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن سعوودیەوە.

هاوكات بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین و زیاتر لە 115وڵاتی تر كاریگەری راستەوخۆی كردووەتە سەر نرخی نەوت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن