سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی توو

تەندروستی

15/04/2022     ژمارەی بینراو 155

راچڵەکین-

--- ئایا تووی ڕه‌ش باشتره‌ یان سپی یان سوور:

ــــ توو یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر سووده‌کانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام جێ داخه‌ وه‌ک پێویست گرنگی پێ نادرێت له‌ لای زۆربه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان۰
 
&&&& سووده‌ ته‌ندروستی یه‌کانی توو :

ـــ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ئه‌دات له‌ خوێن دا ۰
 
ـــ ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌کات۰ 

ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات۰ 
ـــ بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌ چونکه‌ ڕێگری ئه‌کات له‌ تووش بوون به‌ هه‌وکردن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزا و مادده‌ خۆراکیه‌ جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری ئه‌کات له‌ مناڵ له‌بارچوون۰ 

ـــ چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی به‌ تایبه‌ت تووی ڕه‌ش۰
 
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری۰ 

ـــ به‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر۰
 
ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات ؛ هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌که‌ی زۆر باشه‌ له‌ کاتی سکچوون۰ 

ـــ پاراستنی له‌ش له‌ هه‌وکردن به‌ تایبه‌ت هه‌وکردنی گورچیله‌ و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان۰
 
ـــ به‌هێزکردنی توانای سێکسی له‌ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا له‌گه‌ڵ زیادکردنی ژماره‌ی سپێرمه‌کان له‌ پیاوان دا۰
 
به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ۰ 

ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو۰

&&&& ئایا تووی ڕه‌ش باشتره‌ یان سپی یان سوور :

ـــ له‌ ڕاستی دا هه‌موو جۆره‌کانی توو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر ڕه‌نگێک سوودی زیاتری هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ :

۱ ــ تووی سپی: یارمه‌تی دابه‌زینی تا ئه‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌کردنی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌ و کێشه‌کانی جگه‌ر۰
 
۲ ــ تووی سوور: چونکه‌ وزه‌ی که‌م تێدایه‌ بۆیه‌ که‌ڵکی هه‌یه‌ له‌ کاتی ڕێجیم و دابه‌زینی کێش، یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی لێدانی و پێک هێنانی ئێسقان ئه‌دات له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌ هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا ۰
 
۳ ـــ تووی ڕه‌ش: ڕێگری کردن له‌ خۆێنبه‌ربوونی پووک و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن؛ به‌ڵام زۆر گرنگه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته‌ وه‌ک وارڤارین و هیپارین پێویسته‌ ڕه‌نگه‌کانی تری لێبخۆن۰ 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن