عەلی حەمە ساڵح وەڵامی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەداتەوە

کوردستان

17/04/2022     ژمارەی بینراو 827

راچڵەکین-

عەلی حەمە ساڵح وەڵامی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەداتەوە " باسی بەنزینی عیراق مەکەن بەنزینەکەی خۆتان باس بکەن چی لێدێت".

دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتیکردەوە کە پشکی سلێمانی لەو بەنزینەی لە عیراقەوە دێت فرۆشرابێتە تورکیا.عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "من باسی ئەم دۆسیەم کردوە، بەڵام بابەتەکە شتێکی ترەو ئەمان وەڵامی شتێکی تر دەدەن و نایانەوێ بچنە سەر نادادیە گەورەکە".

دەشڵێت:"زیاتر لە دوو ساڵە، جگە لەو بەنزینەی لە بەغدا دێت، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینی هەیە، لەبری ئەوەی بەدادپەروەری بەسەر هەموو ناوچەکانی کوردستان دابەشبکرێت، تەنیا دەدرێتە کۆمپانیای سەن ئۆیڵ لترێک بە 660 و ئەویش ڕێژەیەک دابەش دەکات و بەشی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستان لێی بێبەشن."

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە:"پشکی سلێمانی و هەڵەبجەو ڕاپەڕین و گەرمیان ڕۆژانە 400 هەزار لیترە و لیترێکی دابەش ناکرێت، بۆیە بەنزینەکەی خۆتان باس بکەن چی لێدێت."

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"ئەو بەنزینەی زۆرەی "کار" لە بازاڕی هەولێردا لە کوێوە دێت! خۆ لە دەرەوەی وڵات نایەت"

ئەوە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رەتیکردەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتیدەکاتەوە کە هەولێر دەستی بە سەر ئەو بەشە سووتەمه‌نیه‌ داگرتووە کە لەلایەن حکومەتی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخان کراوە و بە قاچاخ ڕەوانەی تورکیا و ئەوروپای دەکات، دەشڵێت:" بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە مەبەست لێی تێکدانی ڕەوشی ناوخۆی کوردستان و بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی خەڵکی کوردستان و عیراقە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن