راچڵەكین-
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.
بەگوێرەی ئەو بڕیارانە بێت، لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە ، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێتو ڕێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات، یان كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە.
سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێتو كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بداتو هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێ بكاتەوە.