ڕاچڵه‌كین- بڕیار وابوو 4 ی مایۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگی " Met Gala" كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئاهه‌نگه‌كان له جیهانی مۆده ساز بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌م ئاهه‌نگه دواخرا . بڕیار وابوو ئه‌م ئاهه‌نگه له مۆزه‌خانه‌ی " میترۆ بۆلیتان" به‌بۆنه‌ی 150 هه‌مین ساڵیادی بنیات نانی ساز بكرێت و تیایدا 160 پارچه جلوبه‌رگی خانمان نمایش بكرێت كه به‌شێكیان تایبه‌ته به مێژووی مۆده و تیایدا باوترین جلوبه‌رگه‌كانی ساڵی 1870 هه‌تا 2020 نمایش ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م په‌یوه‌ندی به نمایشی جانتا مێژوویه‌كانه‌وه هه‌یه.