چوار ساڵ بەسەر کۆچی دوایی کەژاڵ ئیبراهیم-ی شاعیردا تێپەڕدەبێت

هەمەڕەنگ

23/04/2022     ژمارەی بینراو 428

راچڵەکین-

کەژاڵ ئیبراهیم خدر شاعیرى كورد له‌ شەوی 23/4/2018 لە تەمەنی (50) ساڵی لە شارى سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.

لەساڵی 1968 لەشاری قه‌ڵادزێ لەدایکبووە.

- خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و دواناوەندی لەم شارەدا تەواو کردووە.

- بەهۆی ڕاگواستنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێ و گوندەکانی دەوروبەری خۆى و خێزانەکەی کۆچدەکەن  بۆ ئۆردوگای خەبات و چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ دەبن.

- خاوەنی سێ منداڵ بووە بەناوەکانی: نامرێ، نواڵه‌ و داریاس.

- لە ساڵی 1987 دەستی بەنووسین کردوە و سەرەتاش بە شیعری منداڵان.

- لە ساڵی 1998 دەستدەکات بە نوسینی شیعری سۆزداری.

- زۆربەی زۆری شیعرەکانی لە گۆڤار و رۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

- خاوەنی 28 دیوان و نامیلکەی شیعرییە.

- زۆربەی هۆنراوەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانەکانی (عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی، ئەمازیخی، رووسی و ئیسپانی).

- ئەندامی دەستەی نوسەرانی کورد بوو.

- لەزۆربەی کۆڕ و فیستیڤاڵەکان بەژداری کردووە.

- چەندین جار خەڵاتی ڕێز لێنانی پێ بەخشراوە.

- چوار دیوانی شیعریی چاپنەکراوی لەدواى خۆى بەجێهێشت کە هەموویان شیعری کورت و کۆپلەن.

- هەشت لە دیوانەکانی لەلایەن چەند نووسەرێکی کوردەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی عەرەبی و چاپنەکراون.

- دوو لە هۆنراوەکانی کراون بە شانۆگەری.

- یەکێک لە دیوانەکانی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی ئەمازیغی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن