چۆن نەهێڵم زەختم هەبێت؟

تەندروستی

27/04/2022     ژمارەی بینراو 613

راچڵەکین-

- تەنگژەی دەرونی و توڕەبون و بیر کردنەوەی ناپێویست وا دەکەن هۆرمۆنی ئەدرینالین و کۆرتیزۆل بەرز ببنەوەو ئەوانیش دەبنەهۆی بەرز بونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن، دەکەواتە هزری خۆت بحەسێنەوەو پشیت فراوان بێت.

-زۆر بونی کێشی لەش جا ئەوزۆربونە چەوری بێت وەک لەقەڵەوی دا، یان ماسولکە بێت وەک لە بنیات نانی لەش و جەستە هەڵنان دا هەیەهەردوکیان هەر دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بۆیە هەوڵ بدە کێشی لەشت زیاد نەبێت.

-زۆر خواردنی هەر یەک لەو خواردنانە:


1 زەیتون، 2 تورشی 3 باسترمەو گۆشتی بەخوێکراو 4 سوێری بەهەمو جۆر و شێوەکانیەوە، چەوری زێدە لەئاستی خۆی، شیرینی و خواردنەوە گازییەکان.

- بونی نەخۆشی گورچیلە، بەتایبەتی هەوکردنی درێژخایەن و پەک کەوتنی گورچیلە، بۆیە زۆر ئاو خواردنەوەو چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی گورچیلە زۆر گرنگن.

- دەرمان و دەرزی پشت ئێشەو ژانی ئەژنۆ و فەقەرات، هەروەها حەبی پریدنیزۆلۆن و ستیرۆیدەکان و دیکادرۆن بەزۆری بەکاربێن دەبنەهۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، تکایە بەبێ پێویستی زۆر بەکاریان مەهێنە.

- نەخۆشیەکانی گلاندی دەرەقی، چ تەمبەڵی غودە، چ ژاراوی بونی غودە هەردوک پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە، بۆیە دەستنیشانکردن و چارەسەریان پێویستە.

- شەش مانگ جارێک پەستانی خوێنت بپێورێت بە شێیوەیەکی ڕاست و زانستی [حەساوە بیت، پشوت دابیت، ترست نەبێت، قۆڵت جلی تەسکت لەبەر نەبێت، هەردو قۆلت بپێورێت].

-دابەزاندنی کێشی لەش و وەرزشکاری زۆر باسکراوە، بەڵام هەرگیز چەندبارەکردنەوەی زێدە نیە لەبەر ئەو سود و گرنگیانەی کە لێیانەوە دەست دەکەوێت.

-بونی نەخۆشی شەکرە، بەرزی چەوریەکانی خوێن و قەڵەوی و بەرزی ماددەی یوریک ئەسید لەگەڵ بەرزە پەستانی خوێن ڕودەدەن و یەکتر ئاڵۆز دەکەن، بۆیە چارەسەری تەواوی ئەوحاڵەتانە زۆر پێویستە.

-دیارە خواردنی شیرینی و نەستەلەو کێک و دەستکردەکانی دیکە دەبنە هۆی زیادبونی ڕێژەی سوپەرئۆکسایدەکان و ئەوانیش هۆکارن بۆ هەوکردن، هەوکردنی هێواشی خوێنبەرەکانی لەش پڕیشکە ئاگری هەمو نەهامەتیەکانی جەڵتەی دڵ و هی مێشک و خەمۆکێ و خەڵەفان و شێرپەنجەن. بۆیە تکایە خواردنی سروشتی هەرگیز بە دروستکراوەکان مەگۆڕەوە. 

د. یوسف خەتێ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن