راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و ئەو کات بڕیاردەدرێت کە سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە یاخود تەواوکەری مانگی رەمەزانە.
نەبەز ئیسماعیل، بە راچڵەکین-ی راگەیاند،'' ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژن کۆ دەبێتەوە و ئەگەر مانگ بیندرا، ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە جەژن و ئەگەر نەبیندرا مانگی ڕەمەزان سی ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.''
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی:"ئێمە پشت بە بەڵگە شەرعییەکان دەبەستین، نەک ئەوەی باسی لێوە دەکرێت، فەلەکناسییە یان شوێنی دیکە و ئێمە پشت بە خۆمان دەبەستین پشت بە هیچ وڵاتێکی دیکە نابەستین و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیار دەدات''.