ئەگەر منداڵ ددانی کەوت پێویستە چی بکەیت؟

تەندروستی

30/04/2022     ژمارەی بینراو 952

راچڵەکین-

-کاتێک منداڵێک لە ماڵ یان قوتابخانە یان کاتی یاری کردن بەربووە و ددانی کەوت لەو کاتەدا تۆ چی دەکەیت؟.

-ئەگەر منداڵەکە خوار تەمەن شەش ساڵ بوو دەست بخە سەرشوێنی ددانە کەوتوەکە و ھەوڵبدە ئازارەکەی کەم بکەیتەوه.

-ئەگەر منداڵەکە سەروو ٦ ساڵ بوو ددانە ھەمیشەیەکانی ھاتبوو و ئەو ددانەی کەوتبوو ھەمشەیی بوو ،ئەوا پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەی.

١-راستەوخۆ ددانەکە ھەڵبگرەوە و دەست مەدە لە ڕەگی ددانەکە.

٢-پێویستە ددانەکە بیپارێزیت لە وشکبوونەوە بەم رێگایایەنی لای خوارەوە:-

-ددانەکە ھەڵبگرەو لە ناو شیردا (شیرەکە گەرم نەبێ و سروشتی بێ)

-گەر ئەوەت دەست نەکەوت لە ناو normal saline(مغەزی) ھەڵی بگرە.

-ئەگەر ئەوەش نەبوو پەرداخێک بێنەو داوا لە منداڵەکە بکە تف بکاتە ناو پەرداخەکە و پاشان ددانەکەی بخە ناو.

-دەتوانرێ لەناو دەمی منداڵەکەش ھەڵبگیرێ بەڵام ترسی ئەوە ھەیە قوتی بدات.
 
-پاشان بە زووترین کات بیگەیەنە لای پزیشکی ددان لە ماوەی کەمتر لە سەعاتێکدا و لەوێ دەتوانرێ ددانەکەی بۆ دابنرێتەوە.

تێبینی

دەتوانرێ راستەوخۆ دوای کەوتنی ددانەکە ،ددانەکە بخرێتەوە شوێنی خۆی  بەڵام واباشترە بگەیەنرێتە لای پزیشکی ددان ،چونکە ئەگەری ئەوە ھەیە بە خواری بۆی دابنرێتەوە یاخود لە بەرزوو نزمی موشکیلەی ھەبێت و نەچوبێتەوە جێگای خۆی!!
 
بەڵام ئەگەرر لە جێگایەک بویت گەیشتن بە دکتۆر قورس بوو و کاتێکی زۆری ویست ،ھەوڵبدە بەشێوەیەکی رێک ددانەکەی بۆ دابنێیەوە 
بەڵام ددانی شیری پێویست ناکات دابنرێتەوە.

د.تروسکە عەبدوڵڵا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن