یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا سزای نوێی بەسەر رووسیادا سەپاند

وەرزش

03/05/2022     ژمارەی بینراو 440

راچڵەکین-

یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) رایگەیاند، بەھۆی دەستێوەردانی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە وەرزی داھاتووی پاڵەوانییەتییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا قەدەغەکراوە و داواکاریی رووسیا بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠٢٨ و یۆرۆ ٢٠٣٢ رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) دوابەدوای ئەو بڕیارەی کە لە ٢٨ی شوبات سەبارەت بە ھەڵپەساردنی بەشداریکردنی یانەکانی رووسیا لە پاڵەوانێتییەکانی UEFA تاکو راگەیەندراوێکی دیکە دەریکردبوو، ئەمڕۆ چەند بڕیارێکی سەبارەت بە کاریگەریی ئەو بڕیارەی پێشوو لەسەر پاڵەوانێتییەکانی داھاتوو دەرکرد.

بەپێی ئەو بڕیارەی کە لە لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA)وە دەرچووە، وەرزی داھاتوو یانەکانی رووسیا ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەرووپا، یۆرۆلیگ، پاڵەوانێتی کۆنفرانسی ئەورووپا و پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ خانمان بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن