داعش هێرشی كردە سەر سوپای عیراق.. كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

05/05/2022     ژمارەی بینراو 232

راچڵەكین –

لەئەنجامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆسەر یەكەیەكی سوپای عیراق لەسنووری پارێزگای دیالە، سەربازێك كوژراو دوانی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمشەو چەكدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لەسنووری ناحیەی جەلەولا لە پارێزگای دیالە، پەلاماری سەنگەرەكانی سوپای عیراقیان داوەو لەئەنجامدا سەربازێك كوژراو دوو سەربازی دیكەش بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، تیرۆریستانی داعش لە هێرشەكەیاندا چەكی قەناسیان بەكارهێناوەو دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن