گەشتوگوزاری سلێمانی: لە جەژندا ١٧٠ هەزار گەشتیار سەردانی هاوینەهەواری دوکانیان کردووە

کوردستان

06/05/2022     ژمارەی بینراو 753

راچڵەکین-

لە ماوەی جەژنی رەمەزاندا ١٤٧ هەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەریان کردووە و گەشتوگوزاری سلێمانیش دەڵێت:" لە ٨۰٪ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عراقن".

بەڕێوەبەرایەنی ڕاگەیاندن و بەبازارکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری سەردانیکردنی گەشتیارانی لە رۆژانی جەژن بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕێگەی بازگە و دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەوە، ١٤٧ هەزار گەشتیاری شارەکانی عیراق و وڵاتی ئێران و بیانی لە رۆژانی جەژندا هاتوونەتە سلێمانی و  زیاتر لە ٨۰٪ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشوری عیراقن.

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کە هاوینەهەواری دوکان قەرەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە ١٧٠ هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن