راچڵەکین-
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق، ٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٤٠ تووشبوووی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق، رایگەیاندووە "پەتای تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عیراقدا نوێ نییە و تا ئێستاش ٤٠ حاڵەتی تووشبوون و هەشت گیانلەدەستدان بە پەتاکە تۆمارکراوە کە نیوە زیاتریان لە پارێزگای زیقار بووە".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عیراق داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتییان کرد پشتیوانی لە کارەکانی وەزارەتەکەی بکەن لە هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستیی بۆ چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.