راچڵەكین-
دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی وئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی بێت، ئەمڕۆ شەممەو سبەی یەكشەممە 21-22-3-2020 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێن.
لەگەڵ ئەوەی ئێستا لەكۆتاییەكاین مانگی ئاداری 2019 ین، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی كانونی یەكەمی 2019ی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووە.
مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.