چەمچەماڵ.. بكوژی هاووڵاتییەك دەستگیركرا

کوردستان

13/05/2022     ژمارەی بینراو 330

راچڵەكین –

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، دەستگیركردنی بكوژی ئەو هاووڵاتییەی راگەیاند، كە شەوی رابردوو لە بانی مەقان كوژرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە بانی مەقان، هاووڵاتییەك بەهۆی گولـلەی وێڵەوە گیانی لەدەستدا، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەكانی چەمچەماڵ بەفەرمانی دادوەر، لێكۆڵینەوەیان ئەنجامدا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تەقەكەرەكە دەستگیر بكرێت.

ئەو هاووڵاتییەی كوژراوە، ناوی جومعە عەلی عومەر لەدایكبووی 1979یە، دوای دەستگیركردنی بكوژەكە، لەئێستا دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن