سلێمانی.. ئەو تۆمەتبارانەی لە كافتریایەك تەقەیان كردبوو دەستگیركران

کوردستان

13/05/2022     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین –

پۆلیسی سلێمانی، سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركرد، كە لە كافتریایەكی ئەو شارە شەڕە تەقەیان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لەناو كافتریایەكدا شەڕ لەنێوان چەند كەسێك روودەدات و دەنگی تەقە دەبیسترێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی بەختیاری، گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو توانیان شەش تۆمەتبار دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا بگرن، كە بە تۆمەتبارەكان بووە، هاوكات دەستیش گیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە.

هەر شەش تۆمەتبارەكە، بەناوەكانی (ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1991)، (ب، ڕ، ع لەدایكبووی 1996)، (د، ع، ح لەدایكبووی 1998)، (ڕ، ڕ، ع  لەدایكبووی 1989)، (ڕ، م، ص لەدایكبووی 1996) و (ش، ف، ج لەدایكبووی 1998)، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن