دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا

عێراق

14/05/2022     ژمارەی بینراو 108

راچڵەکین-

لەسەر داوای بەشێک لە فراکسیۆنەکان ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتی ئەمڕۆی دواخست کە چەند پرۆژە یاسایەک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرا.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نویةەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای هەندێک فراکسیۆن دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی ئەنجوومەنەکە دواخرا تاوەکو گفتوگۆی زیاتر بکەن لەسەرپرۆژە یاساکە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردبووەوە کە ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکان دەدرێت و هەروەها گفتوگۆی گرژییەکانی شنگال و چەند تەوەرێکی دیکەش دەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن