وەزیری پەروەردە لەسەر پرسیارەکانی پەروەردەی ئیسلامی روونکردنەوە دەدات

کوردستان

15/05/2022     ژمارەی بینراو 265

راچڵەکین-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو مامۆستایەی پرسیاری پۆلیس ١٢ی داناوە هەڵەی نەكردوە، پرسیاری هێناوەتەوە لەكتێبێك نزیكەی 10 ساڵە هەیە و دەخوێندرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا دەربارەی پرسیارەکانی پەروەردەی ئیسلامی پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە لەكۆی ١٥ پرسیار ١٠ پرسیار لەبارەی ئایینی ئێزیدی بوو ڕایگەیاند، مامۆستایەك لەسنووری ڕانیە تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی كردوە لەبابەتی پەروەردەی ئیسلامی و ئاییناسی، كە ١٥ بەندە كەبەشێكی ئاییناسیە، بەڵام ئێمە ڕێگانادەین پەروەردە وەك دامەزراوەیەكی مەدەنی و و پەروەردەیی ببێتە جێگای بێڕێزیكردن بەرامبەر هیچ ئایین و پێكهاتەیەكی نەتەوەیی، لەسەر ئەوەش كارناكەین دیدگا و بۆچوونێك بەسەر ئێمە بسەپێنن، بەڵكو ئێمە بەرگری لەئایین دەكەین وەك دامەزراوەیەكی بەرپرسیار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو مامۆستایە هەڵەی نەكردوە، پرسیاری هێناوەتەوە لەكتێبێك نزیكەی 10 ساڵە هەیە و دەخوێندرێت، بۆیە ئێمە وەڵامی كەس نادەینەوە، چونكە لەپرسیارەكان هیچ بێڕێزیەكی تێدا نییە.

رۆژی 9-5-2022، پرسیارەكانی (پەروەردەی ئیسلامی)ی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەردوو بەشەكەیەوە ( زانستی و وێژەیی)ئەنجامدرا، بەڵام کاردانەی زۆری لێکەوتەوە چونکە لە کۆی (15)  پرسیار (10) پرسیار تایبەت كراوبوون بە ئێزدی و شەنگال و مەراسیمەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن