راچڵەکین-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 381 پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (نوێ) رایگەیاند و دەڵێت:" پێشكەشكردنیش لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی 381 پلەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی (نوێ)ی راگەیاندووە کە بەپێی مەرج و پێوەرەكان و پێویستی سەرجەم پەروەردەكان، كە مامۆستا پێویستە لە ڕێگەی (www.e.parwarda.com ) داخڵی سیستەمەكە ببێت و پێشكەشكردنی داواكاریش لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە داواكار دەبێت لایەنی كەم هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت، خزمەتی لەكەرتی پەروەردەیی لە ماوەی 12 ساڵ كەمتر نەبێت و لەدایكبووی 1/1/1968 بۆ سەرەوە بێت.


